ڕووماڵكردنی هه‌واڵی كوژران و بریندار بوونی كۆڵبه‌ران له‌لایه‌ن كاناڵه تێلێگرامیه‌كانی شاری بانه، له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك مانگدا بۆ دووه‌مین جار، بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رانی چه‌ند په‌یج و كاناڵێكی تێلێگرامی لێ كه‌وته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوبه‌رانی كاناڵه تێلێگرامیه‌كان و په‌یجه‌كانی شاری بانه كه هه‌واڵی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌كانی شاری بانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا. به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی و لێپرسینه‌وه‌ی به‌ڕیوبه‌رانی ئه‌و كاناڵه تێلێگرامیانه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژران و بریندار بوونی كۆڵبه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی داخرانی كار و چالاكی ئه‌و كاناڵانه‌یان كردووه.