کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ی بێكار بوونی ١٤٠ هه‌زار كرێكار له‌ ئێران

هه‌ڕه‌شه‌ی بێكار بوونی ١٤٠ هه‌زار

هه‌ڕه‌شه‌ی بێكار بوونی ١٤٠ هه‌زار

به‌ پێی ئاماره‌كان، هاوکات لەگەڵ قەیرانە ئابوورییەکانی ئێران، سەدان یەکەی بەرهەمهێنان تووشی کێشەی جیددی بوونە و هەزاران کرێکاری ئەم یەکە بەرهەمهێنەرانە، لە حاڵی چوونە نێو ڕێزی بێکارانی ئێرانەوەن.

کەریم باوەڕی”، بەرپرسی پشتیوانی لە پیشە و کارەکانی وەزارەتی کاری ڕژیم، ڕایگەیاندووە کە ٢٦٢ بۆنگای ئابووریی ئێران کێشەیان هەیە، کە حەشیمەتێکی ١٤٠هەزار کەسی لە کرێکارانیان لەخۆ گرتووە. ئامارە بڵاوکراوەکان باس لە داخرانی ژمارەیەکی بەرچاو لە کارگە و کارخانەکان دەکەن، بۆ نموونە، لە یەکەکانی ماشینسازیدا، لانیکەم ٢٠٠ هەزار کرێکار دەرکراون، ٣٠ تا ٤٠ لەسەدی یەکەکانی بەرهەمهێنانی ئەو پێڵاوانەی کە بە دەست دروست دەکرێن داخراون، ڕێژەی کرێکارانی کارخانەی دروستکردنی “کۆمباین” لە تەورێز لە ٧٠٠ کەسەوە گەیشتووەتە ٣٥ کەس، کارخانە داخراوەکانی ئیسفەهان گەیشتوونەتە ٣٠٠ یەکە و لە ٦٥ کارخانەی دروستکردنی قیریش، تەنیا ١٠ کارخانەیان چالاکن.