ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن “ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان” هەڕەشەی لە ئه‌ڕته‌شی سوورییه كردووه و ڕایگه‌یاندووه: لە ئێدله‌ب لە هەموو لایەکەوە هێرش دەكه‌ینه سەرتان.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ڕێبه‌ندان، “رەجەب تەیێب ئەردۆغان” لە وتەیەکیدا رایگەیاند، سورن لەسەر وەدەرنانى ئه‌ڕته‌شی سوورییه تا کۆتایی مانگی فێورییه بۆ دەرەوەی سنورەکانی رێککەوتنی سۆچی و بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش هەموو تواناکانی هێزی ئاسمانی و زەمینی بەکاردەهێنن. ناوبراو ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه و ئه‌و به‌ڵێنانه‌يان ده‌كرد كه پێياندرابوو و هه‌وڵياندا له ڕووی كردارییه‌وه زاڵ‌بن به‌سه‌ر قۆناغه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌ك هه‌ر جێبه‌جێ نه‌كران، به‌ڵكو هیچ كه‌سێكیش پابه‌ند نه‌بوو به رێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه. ئه‌و قسانه‌ی ئەردۆغان له‌كاتێكدایه كه لە ماوه‌ی رۆژانى رابردوودا، ئه‌ڕته‌شی سوورییه چەندجارێک هێرشی کردووه‌ته سەر سەربازانى توركییه لە ئێدله‌ب و چەند سەربازێکیان کوشتووه و ئەوەش نیگەرانى ده‌وڵه‌تی توركییه‌ی لێکەوتبووه‌وه.