بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی “مێهر”، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی مانگی بەفرانبار سێهەمین دانیشتنی کارگرووهی تەخەسوسیی هەقدەستی ٩٦ لە شوێنی كۆبوونه‌وه‌كانی وەزارەتی تەعاوۆن، کار و ڕیفاهی ئیجتماعیی و بە ئامادەبوونی شەریکە کۆمەڵایەتییەکان واته(نوێنەرانی کرێکاریی، خاوەنکاریی و دەوڵەت)، بەڕێوەچوو.بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی “مێهر”، لەم دانیشتنانه‌دا سه‌ره‌ڕای پێوه‌ری ئاوسان واته تەوەڕرۆم، یەکێک لە پێوانە گرنگەکان بۆ دیاریکرانی لانیكهمی هەقدەست، دیاریکرانی هەزینەی سەبەته‌ی بەڕێچوونی کرێکاران، لەبەرچاو گیراوە. ئەمه لەحاڵیکدایە کە بەپێی ئه‌و به‌راوردانه‌ی كه لە ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا و لە لایەن ئەو تەشەکۆلە زەردە دەوڵەتییانەوه كراون كه دەوڵەت وەک نوێنەری کرێکاران ناویان دەبات، لانیکەمی هەزینەی سەبەته‌ی بەڕێچون، به دوو میلیۆن و ٥٠ هەزار تمەن دیاری‌کرا، بەڵام شورایعالی کار ئەم به‌راورد و موحاسباتهی كه بۆ دیاریکردنی لانیکەمی هەقدەستی ساڵی ٩٥ كرابوون، لەبەرچاو نەگرت و لانیکەمی هەقدەستی کرێکارانی، به ٨١٢ تمەن دیاریکرد. له‌و لاشه‌وه سەرەڕای ئەوەکە ناوەندە دژه کرێکاریی و بێ ئێعتبار و ئابڕووچووهكانی وەک شورا ئیسلامییەکانی کار، ئەنجومەنە ئیسلامییەکان و هه‌روه‌ها خانەی کارگەر، زۆر ڕیاكارانه و ئه‌ویش ته‌نها بۆ مەشروعییەت په‌یداكردن لەنێو کرێکاران، هەزینەی سەبەته‌ی بەڕێچوونی کرێکاران له چ ئاستێک‌دا دیاریی دەکەن، به‌ڵام به هه‌مووی ئه‌و فڕكهفڕكهشیانهوه، سه‌ره‌نجام به هاوده‌ستیی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كارفه‌رماكان و ده‌وڵه‌ت، هه‌موو ساڵێك ته‌نها ڕێژه‌ی ئاوسانی ڕاگه‌یه‌ندراو له لایه‌ن بانکی مه‌ركه‌زیی، دەکه‌نه قۆتب نه‌مای دیاریکردنی هەقدەستەکان. دوایین ڕاپۆرته‌كانی بانکی مه‌ركه‌زیی لەسه‌ر گۆڕانی پێوه‌ری به‌های کالاکان و خزمەتگوزارییه مه‌سره‌فییه‌كان له ناوچه شارییهكانی ئێران له دوو كۆمه‌ڵی سه‌ره‌كیی و تایبه‌تیدا، گوزارشت له‌وه ده‌دات كه پێوه‌ری گشتیی به‌های كالاكان و خزمه‌تگوزارییه‌كان له ١٢ مانگی نزیك له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٥، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ١٢ مانگی نزیك له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو، ٦/٨ له‌سه‌د هه‌ڵكشاوه. ڕاپۆرتی بانکی مه‌ركه‌زیی له‌سه‌ر هه‌ڵكشانی ڕێژه‌ی ئاوسان کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ڕێژه‌ی ئاوسانی ڕاستەقینەدا نایەتەوە، ده‌ریده‌خات کە شوڕایعالیی کار، به‌نیازه لانیکەمی هەقدەستی کرێکاران بۆ ساڵی ١٣٩٦، تازه چەند قات کەمتر لە هێڵی هەژاریش دیاریی بکات. ئه‌مه لەحاڵێکدایە کە ئه‌و تەشەکوله كرێكارییانه‌ی كه سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌تن، لانیكهمی هه‌قده‌ست بۆ ساڵی ٩٥یان به‌پێی له‌به‌رچاوگرتنی تێچووی سه‌به‌ته‌ی گوزه‌ران و به‌ڕێچوونی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاریی و به ستاندارده مۆدێڕن و باوه‌كان، به سه‌رووتر له ٣ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن دیاریكردووه و جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه كه سه‌ره‌ڕای هه‌ر بارودۆخێك كه ئابووریی سه‌رمایه‌داریی به‌ده‌ر له ئیراده‌ی كرێكاران تووشی هاتووه و تێیدا په‌له‌قاژه‌یه‌تی، ئه‌م هه‌قده‌سته ده‌بێ مسۆگه‌ر بێت.”
بەڵام هەقدەست چییە و بۆچی هه‌تا ئەم ڕادەیە دابەزیوە؟ هەقدەست پووڵ و پارەیەکە کە خاوەنکار ڕۆژانە، هەفتانە یاخود مانگانە، دەیداته کرێکار، هه‌تا کرێکار کاری بۆ بکات. کرێکار ئەم پووڵە دەکاتە خەرجی جلوبەرگ، خۆراک و کرێماڵ و …. هیتر. واتە هەقدەست دەكاته هه‌ر ئه‌و خەرجهی کە خاوەنکار ڕۆژانە یاخود مانگانە دەیدات بە کرێکار، بۆ ئه‌وه‌ی كرێكار لەم ماوەدا کاری بۆ بکات.
ئه‌مه به واتای ئەوه دێت کە کرێکاران کار دەکەن، بەرهەم ده‌هێنن و چینی سەرمایەداریش سه‌رجه‌می بەرهەمی کاری چینی کرێکار دەخاتە گیرفانیەوە و تەنها بەشێکی کەم لە دەستڕەنجی بەرهەمهاتوو لە کار بەشێوەی “هەقدەست” دەگێڕنەوە بۆ کرێکار. واتە ته‌نها هەقدەستێکی کەم لە بەرهەمی کاری کرێکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ خۆی، ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه كه کرێکاران وەک چینێک بتوانن درێژە بە ژیان بدەن، زیندوو بمێننەوە و هه‌مدیسانه‌وه سەروەت بۆ چینی سەرمایەدار بەرهەم بهێنننه‌وه و ئەمە یەکێک لە پایە و كۆڵه‌كه‌كانی نیزامی سەرمایەدارییە. ئێمه ئەم نیزامە به نیزامی کۆیلەتیی هه‌قده‌ست ده‌ناسین. واتە کرێکاران به‌هۆی ئه‌م سیستمه‌وه ناچارن بۆ دابینکردنی ژیانی خۆیان و بنەماڵەیان، بۆ دابینکردنی نان و جلوبەرگ و مەسکەن، قاچیان بەو ماشێن و ئامێری بەرهەمهێنانەوە زنجیر بكه‌ن کە لە ئیختیاری سەرمایەدار دایە.
بەڵام لە کۆتاییدا ئەو پشكه‌ی کە بۆ دابینکردنی بەقا و مانەوەی کۆمەڵایەتیی کرێکاران دەگەڕێتەوە بۆیان چەندەیە؟ ڕێژەی هەقدەست بەگشتیی بەستراوەتەوە بە ڕه‌وشی ڕقابەت و هێزی ململانێی هەردوو لایه‌ن.
لێرەدا کرێکار خاوەنی کالایەکە کە هەمان هێزی کارەکەیەتی، و کالاکەی دەفرۆشێ. ئێستا ئه‌وه‌یکە هێزی کاری کرێکار به چ هەقدەستێک دەکڕدرێت، بەستراوەتەوە بە دوو هۆکاری گرنگەوە. یەکەم ئەوەیکە بارودۆخی بازاڕ چۆنچۆنییه، لە حاڵی گەشەدایە یان کەسادە، تەقازا و داواكاریی بۆ هێزی کار زۆرە یاخود کەم؟ بەڵام فاكته‌ری دووهەم لە دیاریکردنی هەقدەست کە ئەساسی ترە، ڕادەی هاوپشتیی و توانای خەباتی کرێکارانە. ئەوەیکە ئایا ئاستی یه‌كگرتوویی کرێکاران به چ ڕاده‌یه‌كه، بۆ ئه‌وه‌یكه لەبەرانبەر هەوڵی سەرمایەدار و دەوڵەتی پشتیوانیاندا کە دەیانهەوێ هەتا ئه‌و جێیه‌ی كه بتوانن هەقدەستێکی کەمتر بدەن، بتوانن خۆڕاگریی بکەن یان نا؟ ئەگەر هەموو شتێک باشبێت، واتە هەم تەقازا و داواكاریی بۆ هێزی کار زۆر بێت و هەمیش کرێکاران یەکگرتوو بن و توانای خۆڕاگرییان هەبێت، تازە کرێکاران شانسی ئه‌وه‌یان دەبێت كه هەقدەستێک وەربگرن کە ئیمکانی ئەوەیان بداتێ، لە چوارچێوەی هەمان ژیاندا کە لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا بۆ کرێکاران بە مەعمول و ئاسایی دەناسرێت، کرێکاران هێزی کاریان ببووژێننه‌وه و تەڕ و تازەی ڕابگرن و لە بنەماڵەکەشیاندا کرێکارانی سبەی ڕۆژ پەروەردە بکەن. تازە لەم حاڵەتەدا کە باشترین حاڵەتیشه، هەقدەستی کرێکار له‌گه‌ڵ بایه‌خی هێزی کارەكهی، واته به‌ڕاده‌ی ئه‌و بڕە وەسایلەی بەڕێچون و پێداویستیی ژیانه کە کرێکاران بۆ وزه‌ی کارکردن و به‌قای نهسلهكهی، پێویستیی پێی هه‌یه.
بەڵام ئەم دوو فاكته‌ره‌ی کە باس كران، واته ئه‌و دوو فاكته‌ره‌ی کە ئیمکانی ئەوەی ده‌ڕه‌خساند كه کرێکار هەقدەستی یەکسان لەگەڵ بایه‌خی هێزی کارەکەی بەدەست بهێنێ، لە دونیای واقیعدا و به‌كرده‌وه، بەردەوام لە حاڵی هەڵکشان و داکشاندایە و زیاتر بە زیانی کرێکارانە و ئه‌مه‌ش بەشێکە لە زات و جه‌وهه‌ری سەرمایەداریی کە لەگەڵ هەر دەورەیەکی ڕەونەقدا بەرەوڕووی قۆناغێکیش لە ڕکود دەبێتەوە و لەگەڵ په‌ره‌سه‌ندنی بێکاریی و ئه‌مانه‌دا، په‌ره به ڕقابەتی نێو کرێکاران دەدات و هێزی خۆڕاگریی لە نێو کرێکاراندا کەم دەکاتەوە. بەرهەمی ئەم بارودۆخە دەبێتە ئەوەیکە به‌كرده‌وه هەقدەستی کرێکاران لە بایه‌خی هێزی کارەکەیان کەمتر دەبێت، هەقدەست دێتە خوار هێڵی هەژاریی مۆتڵه‌ق و کرێکاران هەمان شت کە هەم بۆ تەڕ و تازەڕاگرتنی هێزی کار و گوزه‌رانی بنەماڵە پێویستیان پێیەتی، پێ‌نادرێت و هەقدەستەکان وه‌ها دادەبەزن کە به زه‌حمه‌ت به‌شی وزه‌ی جەستەی کرێکارهكهش دەکات.
بەڵێ، لەم ئاڵۆزیی و بشێوییەی نیزامی سەرمایەداریدا، لەم هەرج و مەرجەی نیزامی کۆیلەتیی ههقدهستهدا کە هەموو کارەکان لەسەر شەڕی چینایەتیی و شەڕی کرێکاران و سەرمایەدارن دامەزراوە، ئەوەیکە کرێکاران بتوانن تەنانەت هەمان بایه‌خی هێزی کاریان وەربگرن و پێداویستییه‌كانی ژیانێکی ئینسانیی پێ دابین بکەن، به‌كارهێنانی وزه و توانا و خەباتێکی چێنایەتیی گەورەی دەوێ. لەم شەڕە چینایەتییەدا، کرێکاران بەهەمان ڕاده کە به هێزی یه‌كگرتوو و ڕێكخراوی چینایەتییانهوه بێننە مەیدان، هه‌ر به‌و ڕاده‌یه دەتوانن له به‌رامبه‌ر چینی سەرمایەدار و دەوڵەتی پشتیوانیاندا ڕاوه‌ستن و هەقدەستی گونجاو بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئینسانیی بەسەر سەرمایەداراندا بسەپێنن. ئەوەیکە ڕێژەی هەقدەست چەندە دەبێت و ئەوەیکە ئایا کرێکاران بە ڕاستیی بایه‌خی هێزی کاریان یەکسان له‌گه‌ڵ دابینبوونی ژیانێکی ئینسانیی پێده‌درێت، به‌کردەوە و لە دونیای واقیعیدا، زیاتر لە هەر شتێک، بەسترواەتەوە بە توانای چینی کرێکار و توانای ئه‌و خەباتەی كه دژ به چینی سەرمایەدار ده‌یكات. ئەگەر لە ماوه‌ی ئه‌م مانگانه‌ی ساڵی ٩٥دا کرێکاران لە مەیدانی خەبات بۆ بەرگرتن لە دەرکران یان گەڕانەوە سەرکار و بەرگرتن لە داخرانی کارخانە، دانی هەقدەستی دواخراو و هەڵوەشانه‌وه‌ی قەراردادی کاتیی، زیاتر ده‌ركه‌وتوون، هه‌ر لە ئێستاوە دەبێ بێنەناو مەیدانی خەبات بۆ زیادکرانی هەقدەستەکان، دەبێ لەم مەیدانەدا شمشیر لە کالان دەرکێشن. ئەگەر نامانهەوێ ژیان و هه‌ست و نه‌ستی کرێکاران له‌ناو بچێت، پێویستە کە پێ بنێینە ناو مەیدانی خەبات بۆ زیادکرانی هەقدەست. ئەمە نیازێکی چینایەتییە.