رۆژی سێشه‌ممه ٣١ی خاكه‌ڵێوه، ئه‌رته‌شی عێراق هێزێكی زۆری هه‌نارده‌ی شه‌نگال كرد بۆ داگیركردنی ئه‌و ناوچه‌یه كه له‌گه‌ڵ ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی و داخستنی ڕێگه و جاده‌كان له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان ئه‌رته‌شی عێراق و هێزه‌كانی خۆبه‌ڕێوبه‌ری شه‌نگاڵ، خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ هاتنی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی عێراق ڕێگه و بانه‌كانیان داخست و ڕێگرییان له چوونه‌ژووره‌وه‌ی ئه‌رته‌شی عێراق بۆ ناو شه‌نگاڵ و ده‌ورووبه‌ری كرد. جێی ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی عێراق له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تووركییه‌وه له ژێر فشاردایه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر شه‌نگاڵ و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری.