کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

هه‌لومه‌رجی دژواری ژیانی زێنەب جەلالیان و سومەیە قورەیشی لە زیندان

وخامت حال دو زندانی سیاسی

باری تەندرووستی زێنەب جەلالیان لە زیندانی یەزد و سومەیە قورەیشی لە زیندانی ورمێ، روو بە خراپی چووە و ئیتلاعاتی رژیم بەربەستی داناوە بۆ هەر جۆرە چارەسەرییەکی پزیشکی بۆ ئەو دوو بەندکراوە سیاسیە.

ناوەندی مافی مرۆڤی “نا بە زیندان-نا بە ئێعدام” لە راپۆرتێک دا تیشکی خستووەتە سەر ژیانی دوو چالاکی سیاسی، زێنەب جەلالیان و سومەیە قورەیشی. ئەم ناوەندە لە راپۆرتەکەی دا بە هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ژیانی ئەم دوو بەندکراوە، باری تەندرووستی هەردووکیانی ناجێگیر راگەیاندووە و تووندوتیژی و غەدرەکانی هێزەکانی رژیمی بە نیسبەت ئەو دوو زیندانیەی لەقاو داوە.