کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هه‌فت ته‌په‌ سه‌ره‌نجی هه‌مووانی به‌ره‌و خۆی ڕاكێشاوه‌

bakhshi

bakhshi

لهئێستادا سێ ههفتهلهدهستێپكی قۆناغی نوێی مانگرتنی كرێكارانی ههفت تهپهتێپهڕ بووه‌. ئهوان بهكۆبوونهوهلهبهرامبهر نووسینگهو حهساری شیركهتهوهدهستیان پێكرد و لهئێستادا چهندین ڕۆژهكهمانگرتنهكهیان بردووهتهسهر شهقامهكان. ئهوان لهم قۆناغهدا، گهڕاونهتهوهسهر سۆننهتی مانگرتنی پاییزی ٩٧ی خۆیان. پاراستنی یهكگرتوویی و ڕۆیشتن بۆسهر شهقامهكان و بڕیاردانی بهكۆمهڵ چهند نموونهیهكن لهم سوننهتانه‌. ئهم قۆناغهلهمانگرتن، لهباروودۆخێكی تایبهتدا بهڕێوهدهچێت. توند بوونهوهی ههژاری و فهلاكهتی گشتی، بڕیاری دژهمرۆیی شۆرای باڵای كار سهبارهت بهئاستی لانیكهمی حهقدهستهكان، بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا و بێكهفایهتیی بهرپرسان لهكۆنتڕۆڵ كردنیدا و ههروهها تووش بوونی دهیان كرێكاری ههفت  تهپهبهكۆرۆنا، دادگایی كرانی ئۆمێد ئهسهدبهیگی بهڕێوهبهری گشتیی ههفت تهپهوهك تۆمهتباڕی سهرهكیی پهروهندهی ٢١ كهسییگهندهڵیی ماڵی، لهتایبهتمهندیهكانی ئهم قۆناغهن. كرێكارانی ههفت تهپهلهجهرگهی ئهم باروودۆخهدا ههم پێویستهلهگهڵ ههژاری و برسیهتی بهرهوڕوو ببنهوهو ههم نیگهرانی سڵامهتی هاوكارانی نهخۆشیان بن و ههم پێویستهوشیارانهتاكتیك و ناكۆكینانهوهی خاوهنكار و دهوڵهتی سهرمایهدار پووچهڵ بكهنهوهو ههم بۆ ساتێكیش لهداخوازیهكانیان پاشگهز نهبن. ئهوان بهردهوام له‌‌ بهیانییهكانی سهندیكای ههفت تهپهدا، له وتهی نوێنهرانی بوێر لهكۆبوونهوهكانی حهساری شیركهت و لهجهرهیانی ڕێپێوان و كۆبوونهوهی ڕۆژانهی ئێستایان لهبهرامبهر فهرمانداریی شووش، خواستهكانیان هێناوهتهوهگۆڕێ.  پێدانی حهقدهستهدواخراوهكان، دایمی بوونی قهراردادی كرێكارانی نهیبڕ و گهڕانهوهسهر كاری كرێكارانێك كهقهراردادهكانیان دووبارهنهكراوهتهوهو گهڕانهوهبۆ سهركاری دهستبهجێی هاوكارانی دهركراویان، ههڵوهشاندنهوهی كهرتی تایبهتی ههفت تهپه، گهڕاندنهوهی سهروهتهدزراوهكان بهكرێكاران، دهستبهسهر كردنی ئۆمێد ئهسهدبهیگی، لهزۆمرهی ئهم داخوازیانهن.

كرێكاران ئهم داخوازیانهیان ههموو ڕۆژێ لهكۆبوونهوهكانی خۆیان له‌ “سهنگهردووپات دهكهنهوه‌. ههڵبژاردنی ووشهی سهنگهر، دهربڕینی ئاشكرای شهڕێكی چینایهتییه‌. ئهگهر خاوهنكار و دهوڵهت لهسهنگهری تاڵان و سهركوت كردنی كرێكاران دان، كرێكارانیش، لهسهنگهری خۆیانهوهبۆ وهدی هێنانی خواستهكانیان بهشهڕ دێن. ئهم سهنگهرهبۆ كرێكاران، شوێنێكهكهتێیدا، ئیرادهی بهكۆمهڵ، هێزی چینایهتی و توانای خهباتكاریی خۆیان نیشان دهدهن. “سهنگهر، شوێنێكهكهكرێكاران لێی كۆدهبنهوهو بهشێوهی هاوبهش بڕیار دهدهن. ئهم سهنگهرهفێرگهی كرێكارانهبۆ بهرهوپێش بردنی خهباتی چینایهتی و مهیدانی سهرههڵدانی نهسلێكی نوێیهلهڕێبهرانی كرێكاری كهبهپێشڕهو بوونی خۆیان، ههفت تهپهیان كردووهتههێمای مافخوازیی چینی كرێكار. لهخۆڕا نییهكه‌ “ناوهندی ئهنجومهنهكانی كرێكارانی بیناسازیی كوردستانلهپهیامهكهی خۆیاندا ڕووبهكرێكارانی ههفت تهپهڕایانگهیاند كه‌ “با ههموو دونیا بزانێ كهچینی كرێكاری ئێران، مانگرتن و مافخوازییی ههفت تهپهبهتهنیا ناهێڵێتهوه‌. ئهمڕۆكه، ملیۆنان كرێكار لهههزاران ناوهندهی بهرههمهێنانهوه، لهسهنعهتی نهوت و ماشێن سازیهوهتا مهعدهن و كارگهكان، ناڕهزایهتییهكانی خۆیان لهمانگرتنی ههفت تهپهدا دهبیننهوهو لهم مانگرتنههێز وهردهگرن و دڵیان بۆ سهركهوتنی لێدهدا“. ئهم ڕستانه، دهربڕینی پێزانینی بهشێك لهچنیی كرێكاری ئێرانهنیسبهت بهبهشێكی دیكهو هاوكات ڕادهی گرینگ بوونی مانگرتنی كرێكارانی ههفت تهپهمانلهناو بزووتنهوهی كرێكاریدا پێ نیشان دهدا.

ئهگهر لهمانگرتنی پاییزی ٩٧دا، ئیسماعیل بهخشی وهك یهكێك لهڕێبهران و نوێنهرانی بوێری كرێكارانی ههفت تهپه، بهوتهكانیسهر سهكۆی لهشاری شووش، ڕادهیهكی زۆری لهوشیاری چینایهتیی نیشان دا  و ئهشكهنجهو ئازارێكی زۆریشی بهخاتری دهڕبرینی ئهم وتانهی چێشت، بهڵام بۆ ساتێكیش پاشهكشهی نهكرد، ئهمجارهیان ئهوهمحهممهد خهنیفهر و یوسف بههمهنین كه‌ “دادگای ئهسهدبهیگی دهكهنهمهیدانی ئیدیعانامهی كرێكاران دژبهئهسهدبهیگی و دهزگای سهركوت. ئۆمێد ئهسهدبهیگی ههروهك ههموو سهرمایهدارهكانی دیكه، بێشهرمانه، كرێكاران بهتێكدهری چهرخهی بهرههمهێنان پێناسهدهكات و باس لهوهدهكات كهگۆیا ژمارهیهك لهكرێكاران ڕێگهیان نهداوهكاری ئهم شیركهتهبهردهوام بێت و ئهوهش بووهتههۆی هاتنهخوارهوهی ئاستی بهرههمهێنان. بهڵام یوسف بههمهنی لهدهرفهتێكی چهند دهقیقهیی دا ڕوولهقازی دهڵێ: “من كرێكارێكی ههفت تهپهم و بهههزار ههزار وهرگرتن لهههڵسووڕاوانی كرێكاری، ههزار كیلۆمیترم بڕیوهو خۆم گهیاندووهتهئهم دادگایه، تا ببمهدهنگی كرێكاران. لهو كاتهوه‌‌ كهكهرتی تایبهت ڕووی لێرهكردووه، بێجگهلهفهلاكهت و بهدبهختی و نهكبهت هیچ دهستكهوتێكی دیكهی نهبووه‌”. ههروهها لهدرێژهدا دهشڵێ: ” ئاغای قازی، بۆچی منی كرێكار كاتێك داوای مافی خۆم دهكهم پهرهوهندهم بۆ ساز دهكهن و جلوبهرگی بهندكراوانم لهبهر دهكهن، بهڵام ئۆمێد ئهسهدبهیگی بهو ههمووهگهندهڵیهوه، كۆت و شهڵواری لهبهر كردووهو قیت بهڕێگا دادهڕوا. كهی ئهوهعهداڵهته‌”. بهشداری كردنی ئهم دوو نوێنهرهی كرێكارانی ههفت تهپهلهجهرهیانی موحاكمهی بهڕێوهبهراندا، بهدهر لهههموو ئهو كێشمهكێشانهی كهباندهكانی ناو دهسهڵات لهسهر ئهم پهروهندهیهههیانه، نیشانی دهدات كهههموو ڕهشبگیریهكانی نێوان دوو قۆناغی مانگرتنی كرێكارانی ههفت تهپه، دهركردن و بهربهست نانهوهبۆیان، نهیتوانیوهورهی خهباتكارانهی ئهم كرێكارانهدابهزێنێ و ههر ئهوهش ڕهنگبێ گرینگترین تایبهتمهدیی بێت كهپێشڕهویی ئهم كرێكارانهی مهیسهر كردووه‌. سهرهڕای ههموو ئهمانهنابێ لهبیرمان بچێتهوهكهكرێكارانی ههفت تهپهلهشهڕێكی نایهكسان دان. بهرهیهكی ئهم شهڕه، سهرهڕای ههموو ناكۆكیهكانی نێوانیان،چینی سهمایهدار و دهوڵهته، بهرهیهكی دیكهشی ٥ ههزار كرێكاری ههفت تهپهیهكهبهخاتری مان و نهمانیان بهشهڕ دێن. بهڵام ههر ئهم شهڕهبهشێكهلهخهباتی چینایهتیی لهكۆمهڵگادا كهبهچارهنووسی گشت چینی كرێكار و ملیۆنان مرۆڤی پهراوێزخراو، پهیوهندیی ههیه‌. ئهگهر سهركهوتنی ئهوان، متمانهبهخۆیی كرێكاران زیاد دهكات و دهبێتههۆی ئهوهیكهچینی كرێكار لهقامهتی ڕێبهری كۆمهڵگادا دهركهوێ، لهبهرامبهردا بێگومان، شكستهكهشی، چینی سهرمایهدار و دهوڵهتهكهی بۆ هێرش كردنهسهر چینی كرێكار هارتر دهكات. ڕێك لێرهدایهكهپهیامی ناوهندی ئهنجومهنهكانی كرێكارانی بیناسازیی كوردستان، ڕووبهكرێكارانی ههفت تهپهگرینگی ههیه، كاتێك كهدهڵێن: “ئێمهكرێكاران و وهستاكارانی بیناسازی ڕایدهگهیهنین كهبهشێك لهو خهباتهین، سهركهوتن لهههفت تهپهبهسهر كهوتنی خۆمان و گشت چینی كرێكاری ئێرانی دهزانین. ئێمهههموو توانای خۆمان له قاڵبیكهمپهینی پشتیوانی و سندووقی ماڵی بۆ مانگرتنی نهیشهكهر، دهخهینهكار“.