کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هه‌فت ته‌په‌ ته‌سلیم نابێت، كرێكاران یه‌كگرن

هفت تپه photo 2018 11 21 00 46 40

بهپێی ڕاپۆرتی كاناڵی سهربهخۆی كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپه، ڕۆژی پێنجشهممه٨ی مانگی خهزهڵوهر، هێزی ئینتزامیی سهركوتگهری ڕژیم بهههشت ماشێنهوههێرشییان كردووتهسهر ماڵی ژمارهیهكلهكرێكاران و بهبێ نیشان دانی هیچ جۆرهبهڵگهیهك، چوار كهس لهههڵسووڕاوان و نوێنهرانی كرێكارییان بهناوهكانی یوسف بههمهنی، حهمید مۆمبینی، ئیبراهیم عهباسی مۆنجزی و مهسعود حیوری دهستبهسهر كردووهو لهگهڵ خۆیان بردوویانن. ههڵبهت پێشتریش دهزگا ئهمنییهكانی ڕژیم لهڕێگهی تهلهفونهوهههڕهشهیان لهژمارهیهك ههڵسووڕاوی كرێكاری كردبوو. بهدوای ئهم دهستبهسهر كردنانهدا، كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپهڕایانگهیاند كهئهگهر هاوكارانی دهستبهسهكراویان ئازاد نهكرێن، دهست دهدهنهمانگرتن و كۆبوونهوهی ناڕهزایهتی و لهم پهیوهندهدا بانگهێشتێكیش بۆ كۆبوونهوهلهڕۆژانی شهممهو یهكشهممهلهبهرامبهر ناوهندهكانی ڕژیم لهئاستی شاردا، بڵاو كراوهتهوه‌.  دهست بهسهر كردنی كرێكاران  پاش ئهوهدهستی پێكرد كهئهوان لهئاست نهدرانی حهقدهست و ئیزافهكاریی ١٧ كهس لههاوكارانیان ناڕهزایهتییان دهربڕی و لهحزووری دوو كهس لهبهڕێوهبهرانی دهركراو و دهست و پهیوهندهكانی ئۆمید ئهسهدبهیگی، بهڕێوهبهری گهندهڵ و لهسهر كار لابراوی شیركهت، ڕێگریان كرد.

لهسهر كارلابردن و دهركردنی بهڕێوهبهرانی گهندهڵی شیركهتی ههفت تهپه،پاش بهڕێوهچوونی مانگرتنی شكۆداری ٩٥ ڕۆژهی كرێكاران و پاشهكشهی ڕژیم لهبهرامبهر كرێكاراندا، بهڕێككهوتن و قهبووڵ كردنی هێندێك لهخواستهكانیان لهدانیشتنی ڕۆژی ٩ی مانگی ڕهزبهردا، بڕیاری لهسهر درابوو. ئهم دانیشتن و ڕێكهوتنهلهنێوان كۆمهڵێك لهنوێنهرانی كرێكاران لهگهڵ ئهندامانی ئهسڵی نهوهدی مهجلیسی شۆرای ئیسلامی و عهلی نیكزاد جێگری سهرۆكی مهجلیس، سهرۆكی سازمانی خسووسی سازی، نوێنهرانی وهزارهتی كار و نوێنهری ئۆستانداری خووزستان ئهنجام درا. لهكۆتایی ئهم دانیشتنهدا، نیكزاد لهوتووێژێكدا ڕایگهیاند كه‌: “لهم دانیشتنهدا چهندین پهسندكراو پهسند كراون. لهوانهقهرارهتا ١٥ی ڕهزبهر حهقدهست و ئیزافهكاریی دواخراوی مانگهكانی پووشپهڕ و گهلاوێژی كرێكاران بدرێت و لهو جێگهوهكهبهرپرسانی ئێستا توانا و لێهاتوویی بهڕێوهبهریی شیركهتی ههفت تهپهیان نییه، بڕیار دراوهتا یهك مانگ و نیوی دیكهقهراردادی شیركهت لهگهڵ ئهوان ههڵوهشێتهوهو بهڕێوهبهری نوێ جێگایان بگرێتهوه‌. ههروهها بهههوڵ و پهیگرییهكانی مهجلیس، دهفتهرچهی بیمهی تهئمینی ئیجتماعیی كرێكاران تا كۆتایی ساڵ دووبارهكراوهتهوه‌”.

كهوابوو ڕێگریی كرێكاران لهحزووری ئامیلی و سابیریان لهبهڕێوهبهرانی گهندهڵ و دهركراوی بهشی ئیداریی ههفت تهپه، لهچوارچێوهی ئهم ڕێككهوتنهدا بووهو هیچ پێچهوانهیهك ئهنجام نهدراوه‌. بهڵام ناردنی هێزی یهگانی ویژهو هێزی ئینتزامی لهڕۆژی پێنجشهممهدا، بۆ دیفاع لهبهڕێوهبهران و دهست و پهیوهندهگهندهڵهكانی ئهسهدبهیگی و دهستبهسهركردنی چالاكانی كرێكاری و نوێنهرانیان، سهلمێنهری دیفاعی كارگێڕانی ڕژیمهلهو بهڕێوهبهرهگهندهڵانهیكهبهرتیلییان پێداون تا دژبهكرێكاران حوكم دهربكهن و یان هێرشیان بكهنهسهر. بهڵام ههر وهك ئیسماعیل بهخشی، یهكێك لهنوێنهرانی ناسراوی كرێكارانی ههفت تهپه، لهم دوایانهدا ڕایگهیاند، لهسیستمی سهرمایهداریی ڕانت و گهندهڵیدا، باس كردن لهمافی مرۆڤ و مافی كرێكار، گاڵتهیهكهو هیچیتر.  دهستبهسهر كردنی كرێكاران لهحاڵێكدایهكهئهسهدبهیگی خاوهنكاری پێشووی نهیشهكهری ههفت تهپهسهرهڕای مهحكووم كرانی لهدادگاكانی ڕژیم بهزیندان، ههروا ئازادهو له ڕێگهیبهرتیل دان و تهماع وهبهرخستنی بهرپرسان و كاربهدهستانی ڕژیم، ههوڵ دهدا، لهحوكمی لهسهركار لابردنی، چاوپۆشی بكهن تا درێژهبه دزی و گهندهڵیهكانی بدات. لهبهرامبهردا، كرێكارانیش ڕوو بهبهرپرسانی ڕژیم ڕایانگهیاندووهكه‌: “شیركهتی ههفت تهپهپادگانی نیزامی نییه‌. هێنانی یهگانی ویژهو هێزی ئینتزامی بۆ ناو شیركهت بۆ درووست كردنی ترس و دڵهڕاوكێ لهشوێنی كار و بێ ڕێزی كردن بههاوكارانمان قهبووڵ ناكهین و پێویستهكۆتایی بهم كردهوانهبێنن. ئێوهناتوانن ههرجۆرێك كهدڵتان ویستی، لهگهڵ ئێمهههڵسووكهوت بكهن“. پێویستهبوترێ، لهئێستادا كهیهك مانگ بهسهر ئهو دانیشتنهدا تێپهڕ بووه، هێشتا خواستهكانی كرێكاران، لهوانهلهسهر كار لابردنی ئهسهدبهیگی و ههڵوهشاندنهوهی كامڵی بهشی خسووسی و بهڕهسمی ناسینی چاوهدێریی كرێكاران بهسهر پڕۆسهی بهرههمهێنان لهو ناوهنده، گهڕاندنهوهی كرێكارانی دهركراو بۆسهر كار و بهستنی پهروهندهی قهزایی ئهوان، وهدی نههاتوون.

بێگومان، كاربهدهستان و بهرپرسانی بهرتیل خۆری ڕژیم لهخاوهنكارێكی سهرمایهداری وهك ئهسهد بهیگیی دز و گهندهڵ، پشتیوانی دهكهن. ئهوان تهنیا لهباروودۆخێكدا بایهخ بهخواستی كرێكارانی ههفت تهپهدهدهن كهیهكگرتووانهو شان بهشانی یهكتر، لهبهرامبهریاندا ڕاوهستن. بهقهولی ئیسماعیل بهخشییهكگرتوویی و پشتیوانیی كرێكاران و نوێنهرانیان لهیهكتر، بوو بههۆی پهسندكرانی ههڵوهشاندنهوهی بهشی خسووسی. ئهم یهكگرتوویی و پشتیوانییه، پێویستهبهردهوام درێژهی بێت“. بێگومان ئهوهڕهمزی دهستكهوت و سهركهوتنهكانی ههتا ئێستای كرێكارانی ههفت تهپهیه‌. ئهو ئهزموون و سوننهتهبهنرخانهی كهكرێكاران لهمانگرتنی شكۆداری خۆیان، لهبهرامبهر تاكتیك و فڕیوی خاوهنكاران و ڕژیمدا بهدهستیان هێناوه، دهتوانێ توشهی ڕێگا و ڕێنوێنی خهبات و مانگرتنهكانی داهاتووی خۆیان  و باقیی پێشڕهوان و ڕێبهرانی بزووتنهوهی كرێكاری، لهباقی ناوهندهكانی دیكهلهئاست سهرتاسهری دا بێت.  ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، توانای چارهسهر كردنی قهیرانهههمهلایهنهكانی نییهو گهیشتووهتهسهر لێواری داڕمان. بێگومان، یهكگرتوویی و هاوپشتی چینی كرێكاری ڕێكخراو، لهمهسیری خهباتی خۆی لهئاست سهرتاسهریدا، نهتهنیا ڕژیم ناچار بهپاشهكشهدهكات، بهڵكوو لهدرێژهی خۆیدا دهتوانێ بارگهو بنهی ڕژیمی ئیسلامیی پشتیوانی سهمایهداران و خاوهنكارانی دز و گهندهڵیش، تێكهوهپێچێت.