هه‌شته‌مین ڕۆژی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری كرێكارانی پاڵاوگه‌نه‌وتییه‌كانی ئێران
كرێكارانی پاڵاوگه‌نه‌وتییه‌كانی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ بۆ هه‌شته‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و له چوونه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان خۆیان بوارد.
هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌م ڕۆژه‌دا كرێكارانی په‌یمانی فازه‌كانی ٢ و ٣ی قه‌رارگای خاته‌م به‌م مانگرتنه‌وه په‌یوه‌ست بوون و شوێنی كاره‌كه‌یان جێ هێشتووه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م مانگرتنه سه‌راسه‌رییه، بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی شریكه‌تی “ته‌نێش گوسته‌ر” له وزه‌خانه‌ی پارسی جنووبی و بڕی یه‌ك مانگ له حه‌قده‌ستی كرێكارانی شیركه‌تی “سه‌نع په‌ژوهان” په‌رداخت كراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه كرێكارانی ناڕازیی یه‌كگرتووانه له چوونه‌وه سه‌ركار خۆیان بواردووه. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا زیاتر له ٥ هه‌زار كه‌س له كرێكارانی پاڵاوگه‌نه‌وتییه‌كانی ئێران، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه و مانیان گرتووه.