ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی تونێس له دژی نابه‌رابه‌ری ئابووری و تووندوتیژی پۆلیس له رۆژی شه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان بو هه‌شته‌مین رۆژی به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌بوو.
خۆپیشانده‌ران به وتنهووهی درووشمی ” خه‌ڵك خوازیاری سه‌ركه‌وتنی رژیمه” هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. ئه‌م درۆشمه كه ده سال له‌مه‌وبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی تونێسدا ده‌وترا، ده‌ستپێكی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی ناسراو به “به‌هاری عه‌ره‌بی” له وهلاتهكانی دیكه بوو كه بوو به‌هۆی رووخانی ده‌وڵه‌ته‌كان له یه‌مه‌ن، لیبی و میسر. هه‌واڵه‌كان باس له تێكهه‌لچوون له نیوان خۆپیشانده‌ران و ناڕازیتان ده‌كه‌ن و ده‌شلێن له هه‌شت رۆژی رابردوو سه‌دان كه‌س له ناڕازیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون.