ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، به هۆی هه‌ستانی لافاو له ڤییه‌تنام، زیاتر له سه‌د كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سیش بێ سه‌رو شوێنن.
به وته‌ی خاچی سووری ڤییه‌تنام، به هۆی ئه‌م ڕووداوه هه‌زاران ماڵ وێران بووه. شایانی باسه، ئه‌مه یه‌كێك له كاره‌ساتبارترین لافاوه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو له‌م وڵاته‌یه و به‌رپرسانی باڵای ڤییه‌تنامیش سه‌باره‌ت به قه‌یراناویی تری بوونی كه‌ش و هه‌وا له وڵاته هۆشداریان داوه. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ڕۆیتێرز، ئاماری گیان له ده‌ستدان له ناوه‌ندی ڤییه‌تنام، تا ئێستا ١١١ كه‌س ڕاگه‌یاندراوه و ٢٢ كه‌سیش بێ سه‌رو شوێن بوون.