به‌هۆی بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو له پاكستان كه سێ ڕۆژه هه‌روا به‌رده‌وامه، لانیكه‌م ٥٧ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕووداوه سرووشتییه‌كانی پاكستان له به‌یانییه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: ١٩ كه‌س له ئه‌یاله‌تی “خه‌یبه‌ر په‌ختونخوا”، ١٢ كه‌س سند، ١٠ كه‌س له ناوچه‌ی باڵتێستان، ٨ كه‌س له په‌نجاب و ٨ كه‌سی دیكه‌ش له ئه‌یاله‌تی به‌لوچستان گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، زۆربه‌ی ماڵه‌كان به‌هۆی ئه‌م لافاوه له ئه‌یاله‌ته‌كانی سند و به‌لوچستان، زیانیان پێگه‌یشتووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانی كه‌شناسی ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م بارانه به‌لێزمه‌یه تا كۆتایی ئه‌م حه‌فته‌یه هه‌روا به‌رده‌وام بێت.