ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه سەرەڕای هەڕەشەی کۆرۆنا بۆ سەر گیان و تەندروستیی خەڵک، بههۆی بارینی بەفر و باران له ٧٢ كاتژمێری ڕابردوو له ١٦ ئۆستانی ئێران لافاو ههستاوه و ئەمەش هەڕەشەیەکی دیکەیە بۆ سەر گیان و ئارامیی خەڵک.
ڕێکخراوی “مانگی سوور”ی ئێران ڕایگەیاندووە، لە ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا بارینی بەفری زۆر، بووەتە هۆی هەستانی لافاو لە ١٦ ئۆستانی ئێران لهوانه، “کرماشان، لوڕستان، ئیسفەهان، ئەلبورز، تاران، خوراسانی شۆمالی و جنووبی، سمنان، فارس، قوم، قەزوێن، کرمان، گوڵستان، گیلان و یەزد. ئهمه لهكاتێكدایه كه ڕێکخراوی کەشناسیی ڕژیم، ڕۆژی هەینی ٢٢ی خاکەلێوە، بەنیسبەت هاتنەسەرەوەی ئاوی ڕووبارەکان و ئاوگرتوویی کۆڵان و شەقامەکان و مەترسیداربوونی ڕێگاکان هۆشداریی دابوو. تا ئێستا هیچ ئامارێک بەنیسبەت زیانەکانی ئەو لافاوانە بڵاو نەبووەتەوە و ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم سەرنجێکی ئەوتۆ ناخەنە سەر ئەو دۆخە قەیراناوییەی خەڵک.