ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌نجامی هه‌ستانی لافاو له وڵاتانی كۆره‌ی باشوور و سوودان، به ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون و هه‌روه‌ها زیانێكی زۆری مادی وه‌به‌ر دانیشتووانی ئه‌م ناوچانه كه‌وتووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کاربەدەستانی كۆره‌ی باشوور ئاماژەیان به‌وه كردووه كه بەهۆی بارینی به‌خوڕی باران، زیاتر لە هەزار کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە و لانیكه‌م ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون. هه‌روه‌ها بەهۆى هه‌ستانی لافاو لە رۆژهەڵاتی ڕووباری نیل له ناوەڕاستی سودان، دەیان خانوو له‌ناوچوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، لە رۆژى هەینى ڕابردووه‌وه بارانى بەخوڕ ئەو ناوچەیەى گرتووەتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە و بەوهۆیەشەوە زیانێکى زۆر بەر خان‌و و ماڵى هاوڵاتیانى ئەو ناوچەیە کەوتووە و چەندین ماڵیش روخاون. پێشتریش وەزارەتی ناوخۆی سودان رایگەیاندبوو كە لە سەرەتای مانگی رابردوەوە بارینی بەخوڕ باران ژمارەیەك ناوچەی سودانی گرتوەتەوە كە بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە و سێ كەسی دیكەیش برینداربوون، هه‌روه‌ها زیاتر له دو هەزار و ٣٨٠ خانووش ڕووخاون.