به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی هه‌ستانی لافاو له ئه‌یاله‌تی “سولاوسیی باكووری” له ئه‌ندۆنێزی، ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بێسه‌ر و شوێن بوون.
به وته‌ی سه‌رۆكی ئاژانسی فریاكه‌وتنی ماكاسار، ژماره‌ی كه‌سانی بێسه‌ر و شوێن هه‌تا ئێستا ٤٦ كه‌س و ژماره‌ی كه‌سانی برینداریش ١٠ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه. به‌رپرسانی ئه‌ندۆنێزی هه‌روا باسیان له‌وه‌ش كردووه كه ئه‌م ڕووداوه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پتر له ٤ هه‌زار مرۆڤ داناوه و چالاكییه‌كان بۆ دیتنه‌وه‌ی كه‌سانی بێسه‌ر و شوێن هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.