کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هه‌ستانی لافاوی مه‌رگبار له‌ ئه‌فغانستان

وقوع سیل مرگبار در افغانستان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی بارینی به‌خوڕی باران و هه‌ستانی لافاو له‌ گوندێكی سه‌ربه‌ پارێزگای “كه‌نێر”ی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌فغانستان، به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌هۆی بارانی توند و به‌خۆڕه‌م، لافاوێكی به‌رین له‌و ناوچه‌یه‌ هه‌ستاوه‌ و تا كاتی گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن، ١٦ كه‌س له‌و هاووڵاتیانه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. شایانی باسه‌ له‌ناو قوربانیاندا، ته‌رمی منداڵێكیش بریندراوه‌.