سه‌لیمی ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌جلیسی ڕژیم ڕایگه‌یاند: گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی هاوكارییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی مه‌جلیسیه‌وه به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كراوه.
به‌پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، مه‌ئموورانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم به بێ ڕه‌زامه‌ندی شۆرای ئه‌منیه‌تی كۆماری ئیسلامی ناتوانن سه‌ردانی ئێران و سایته ئه‌تۆمییه‌كان بكه‌ن. تاكوو ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌منیه‌ت و ئاشتیخوازبوونی پڕۆژه‌ی ئه‌تۆمی كۆماری ئیسلامی ته‌زمین و پشتڕاست نه‌كاته‌وه، شۆرای ئه‌منیه‌ت له سه‌ر هاتنیان بۆ ئێران ڕه‌زامه‌ندی نیشان نادات.