لەدرێژەی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئەمریکا و چین، دەوڵەتی پکەن ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ بڕیاریدا به‌شێك له پێوەندییە سیاسی و نیزامی و دیپلۆماسیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئامرێكا هەڵده‌پەسێرێت.
وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند: ئاستی پێوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دێنینە نزمترین ئاست، و هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد کە هاوکارییەکانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له بواره‌كانی “بەرگریکردن لە کۆچ و ڕەوتی پەنابەری“، “تاوانه نێودەوڵەتییەکان” و “کونترۆڵی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان” هەڵدەپهسێرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه چەند ڕۆژ لەمەوبەر سەرەڕای هەڕەشەی چین، “نانسی پلۆسی” سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانی تایوانی کرد و بەمەش کێشەی نێوانیان زیاتر هەڵگیرسا.