کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

هه‌ڵپه‌رسێردرانیئەندامه‌تیڕووسیالەئەنجومەنیمافیمرۆڤینەتەوەیەکگرتووەکان

تعلیق عضویت روسیه در شورای حقوق بشر2

ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی مانگی خاكه‌لێوه‌، بە ئامدەبوونی ١٩٣ ئەندام دەنگیدا بۆ ڕاگرتنی ڕووسیا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە ٩٣ دەنگی بەڵێ ئەندامه‌تی ڕووسیای هەڵپەسارد.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٤ وڵات دژی هەڵپەساردنی ڕووسیا له‌ ئه‌نجۆمه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بوون، ئەمەش دووەمین جارە لە مێژووی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە ئەو بڕیارە دەدرێت و پێشتر لە ساڵی ٢٠١١ لە بارەی لیبیاوە ئەو بڕیارە درابوو. ڕووسیا تۆمەتبار دەکرێت بەتاوانی جەنگ و پێشێلکاری دژ بەهاوڵاتیانی ئەو ناوچانەی ئۆکراین کە داگیری كردبوو، دوابەدوای دەنگدانەکە، ئۆکراین سوپاسگوزاری بۆ بڕیارەکە دەربری و ڕایگەیاند کە نابێتتاوانبارانی جەنگنوێنەرایەتیان هەبێت.