به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، حوكمی ئێعدامی شه‌ش به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی ئه‌كبه‌ر دانشوه‌ركار، سه‌یدمحه‌ممه‌د ته‌قه‌وی سه‌نگدهی، بابه‌ك عه‌لیپور، پوویا قوبادی، سه‌یدئه‌بۆلحه‌سه‌ن مونته‌زێر و وه‌حیدی به‌نی عامریان له دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
لقی ٢٦ی دادگای ئنیقلابی تاران له ڕێكه‌وتی پێنجی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه‌ی به تۆمه‌تی به‌غی به ئێعدام مه‌حكووم كردبوو. ڕۆژی شه‌ممه دیوانی باڵای وڵات به پێی بڕگه‌ی ٢٨٧ی یاسای سزادانی ئیسلامی، تۆمه‌ته سه‌پێندراوه‌كانی وه‌كوو تاوانی به‌غی نه‌زانیوه و حوكمه‌كانیانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.