به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، پاش زیاتر له ١٥ ڕۆژ، گه‌مارۆی ناوچه كوردنشینه‌كانی شاری حه‌له‌ب له لایه‌ن حكومه‌تی كاتی سووریاوه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕێگایانه كه ده‌گه‌یشتنه ناوچه كوردنشینه‌كانی “شێخ مه‌قسوود” و “ئه‌شره‌فییه” ی حه‌له‌ب، به هۆی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه داخرابوون و گوشارێكی زۆر له سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بوو. به‌ڵام پاش به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی سووریا، دوای ١٥ ڕۆژ ئه‌م گه‌مارۆیانه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه.
