کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵەتی کارکردنی ڕێكخراوه‌ی “ڕۆژنۆباری زانستی کوردستان”

هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵەتی کارکردنی ڕێكخراوه‌ی ڕۆژنۆباری زانستی کوردستان

وەزارەتی ئامووزش و په‌روه‌رشی کۆماری ئیسلامی ئێران، مۆڵەتی دامەزراوەی پەروەردەی “ڕۆژنۆباری زانستی کوردستان”ی هەڵوەشاندەوە و بەردەوامی کارکردنی ئەم دامەزارەوەیەی قەدەغەکرد.

“سیرووس عەباسی” و هاوژینەکەی “فەریدە وەیسی”، کە بەندکراوی سیاسیی پێشوو و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”ین، وەک دامەزرێنەرانی ئەم دامەزراوەیە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایانگەیاند: “ئێمە ئەم کارەی حکوومەت بە کارێکی بێ بنەما، نا یاسایی و نا دادپەروەرانە دەبینین”. لەبەشێکی ئەم پەیامە ڤیدییۆیەدا کە ڕوو بە ڕای گشتی بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بە هەڵسوکەوت و سەرکوتی ناوەندە حکوومەتییەکان بەرانبەر بە چالاکییە مەدەنییەکان بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی سیستەمی ناوەندگەرا کراوە و هاتووە: “سیستەمی پەوەردەی ئێران، سیستەمێكی ئایدۆلۆژیكه‌ کە لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا سیاسەتی ئاسمیلاسیۆنی لە ڕێگەی پەروەردەوە سەپاندووە و ئاکامەکەی ژینۆسایدی فەرهەنگی بووە”.