ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی سه‌رماوه‌ز، حوكمی سێداره‌ی “وریشه مورادی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، له لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه كراوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “مسته‌فا نیلی” پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه ڕایگه‌یاندووه كه به هۆی نه‌بوونی به‌لگه‌ی پێویست و نایاسایی بوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه، حوكمی سێداره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه. شایانی باسه ئه‌و چالاكوانه مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣ی هه‌تاوی، له لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی” چالاکیچه‌كداری دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی”، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
