به پێی دوایین زانیارییه‌كان، حوكمی سێداره‌ی “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی” چالاكی مه‌ده‌نی و كرێكاری، له لایه‌ن دادگای باڵای كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه و حوكمه‌كه‌ی بۆ ٣٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری گۆڕدراوه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ڕێكه‌وتی ٩ی به‌فرانباری هه‌مان ساڵ ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سنه كرا. ئه‌و به‌ندكراوه پاشان له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم“، “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” و “شۆڕشی چه‌كداری دژ به ڕژیم له ڕێگه‌ی به‌شداری له یه‌كێك له حیزبه‌كانی دژبه‌ر“، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. شایانی باسه له مانگەکانی ڕابردوودا، باره‌ها له لایه‌ن چالاكان و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران و جیهانه‌وه ده‌یان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه به ڕێوه‌چووه و له ئه‌نجامدا ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناچار به پاشه‌كه‌شه له بڕیاری له سێداره دانی ئه‌و به‌ندكراوه كرا.
