له ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی سێداره‌ی پێنج به‌ندكراوی خه‌ڵكی شاری بۆكان و له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، له لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاته‌وه هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
ئه‌و هاووڵاتیانه به ناوه‌كانی “پژمان سوڵتانی، ڕزگار به‌یگزاده بابامیری، عه‌لی قاسمی، كاوه ساڵحی و ته‌یفوور سه‌لیمی بابامیری“، كۆتایی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ورمێ كرابوون. ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی ڕژیمدا ناچار به دانپێدانانی زۆره ملێ كرابوون و پاشان مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه سه‌رجه‌م حوكمی ١١ جار ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پێندرابوو.
