به پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌باس دریس” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكوم به ئێعدام، له لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه حوكمی سێداره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شیندراوه‌ته‌وه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ی هه‌تاوی هاوكات له‌گه‌ڵ براكه‌ی “موحسن دریس“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست“، “شۆڕشی چه‌كداری دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی” و “هه‌ڵگرتنی چه‌ك“، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی ماهشه‌هره‌وه حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر، “فرشته تابانیان” پارێزه‌ری ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، به بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه حوكمی سێداره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن دادگای باڵای وڵاته‌وه هه‌ڵوه‌شێنددراوه‌ته‌وه و دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه كراوه.