سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی بیناسازی ئێران له وتوووێژ له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵنێری ته‌سنیم ڕایگه‌یاند: بیمه‌ی ٣٠٠ هه‌زار كرێكاری ساختمانی به‌هۆی بیلاته‌كلیف بوونی چه‌ند ساڵه‌یان، هه‌ڵوه‌شێندراوه.
به‌وته‌ی “ئه‌كبه‌ر شه‌وكه‌ت”، له‌سه‌دا ١٠ی كرێكارانی شاغڵی ئێران، كرێكارانی به‌شی ساختمانسازیین و ٥٠٪ی ڕووداوه‌كانی كار له‌و به‌شه ڕوو ئه‌دات به‌ڵام، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له جیاتی بایه‌خ دان به كرێكارانی بیناسازی كێشه‌یان بۆ ساز ده‌كه‌ن و له ئیمكانات ڕیفاهی و ده‌رمانی بێبه‌شیان ده‌كه‌ن. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بیمه‌ی ٣٠٠ هه‌زار كرێكار به بیانووی بیلاته‌كلیفی چه‌ند ساڵه هه‌ڵوه‌شێندراوه و ٥٠٠ هه‌زار كرێكاری دیكه له نۆڕه‌ی بیمه دا ڕاوه‌ستاون. به‌وته‌ی سه‌رۆكی كانوونی كرێكارانی ساختمانی، له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، ڕێژه‌ی كرێكارانی ساختمانی بیمه‌كراو له ٩٠٠ هه‌زاره‌وه بۆ ٦٥٠ هه‌زار دابه‌زیوه.