به پێی ڕاپۆرته‌كان، بانگهێشتی“عه‌باس عه‌راقچی” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری بۆ فۆرومی داڤۆس هه‌لوه‌شێندراوه‌ته‌وه و به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “عه‌باس عه‌راقچی” به شێوازێكی نه‌هێنی بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بانگهێشت كرابوو، به‌ڵام به هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی چالاكوانان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئاماژه‌یان به كوژرانی هه‌زاران خۆپێشانده‌ر له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، بانگهێشته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، به هۆی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له ئێران، چه‌ندین گه‌مارۆ و سنووردار كردنه‌وه‌ی نوێ له لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
