وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ڕایگه‌یاند: پاش هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، پێنج به‌ندكراو گیانیان له‌ده‌ست داوه و چه‌ند به‌ندكراوی تاوانه ماڵییه‌كان هه‌ڵهاتوون.
وته‌بێژی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئاماژه‌ی به ناوی به‌ندكراوانی هه‌ڵهاتوو نه‌كردووه و ته‌نیا ڕایگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌كی كه‌م له به‌ندكراوانی تاوانه ماڵییه‌كان له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه و هه‌ڵهاتوون. ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تیه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه به‌شێك له به‌ندكراوان مه‌ره‌خسیان پێ دراوه و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌ندكراوان كه یارمه‌تی بریندارانی ئه‌و هێرشه‌یان داوه، كه‌وتوونه‌ته به‌ر لێبوردن و ده‌ستخۆشیان لێكراوه.