به دوای کەمتەرخەمیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە یارمەتی و فریاکەوتنی لێقەوماوانی لافاوەکەی “زەڕین دەشت”ی سه‌ر به شاری فیروزكووه، ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك لە هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی شاری ده‌ماوه‌ند بەشێوەی خۆڕسک، خۆبەخشانە چوون بە هانای لێقەوماوانی لافاوەکەه‌وه و بارمه‌تیان داون.
هەفتەی ڕابردوو چەند ناوچەیەکی “فیروزکوو”ی سەر بە ئه‌ستانی تاران کەوتە بەر لافاو و زەرەرێکی زۆری ماددی و گیانی لێکەوتەوە، بەم حاڵەش بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئاوڕیان لە کێشە و گرفتاری ئەم هاووڵاتییانە نەداوەته‌وه و به پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، هێشتا ته‌رمی به‌شێك له قۆربانیانی ئه‌و كاره‌ساته له ژێر قۆڕ و به‌رد ده‌ر نه‌هێنراوه و بوونی ته‌رمه‌كان ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری “ئیمام زاده داود”ی پڕ كردۆته‌وه.
