ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستانی شاره‌كانی بانه و پیرانشار له دوو چالاكی جیاجیادا سرووشتی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ئه‌و دوو شاره‌یان له زبڵ و پاشماوه خاوێن كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاخه‌وانی هه‌ڵگوردی پیرانشار ناوچه‌ی خهرپاپیان له زبڵ و پاشماوه پاك كردووه‌ته‌وه و تابلۆی ڕینماییان بۆ گه‌شتیاران و شاخه‌وانان داناوه. له شاری بانه‌ش ژینگه‌پارێزانی ئه‌و شاره وێڕای خاوێنكردنه‌وه‌ی سرووشت له زبڵ و پاشماوه، ژماره‌یه‌ك تابلۆیان بۆ ڕێنمایی گه‌شتیاران دامه‌رزاندووه. به‌شداربووانی ئه‌و دوو چالاكییه له په‌یامێكدا ڕێزیان له یادی هه‌موو شه‌هیدانی ژینگه گرت و داوایان له خه‌ڵكی كوردستان كرد سرووشته جوانه‌كه‌ی بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپارێزن.