ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستان و خه‌ڵكی خۆبه‌خش له ناوچه‌ی گاواره‌ی كرماشان په‌یوه‌ست به هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه بوون و سه‌دان ده‌نكی به‌ڕوویان له داوێنی چیاكانی ئه‌و ناوچه‌یه چاند.
هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌زی هه‌موو ساڵێك له شاره جیاجیاكانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌مساڵ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازی گه‌رمی لێ كراوه و به تایبه‌ت ژنان و منداڵانی كورد به هه‌ست و سۆزێكی بێ وێنه به‌شداری له چالاكییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌كه‌ن و تا به ئه‌مڕۆ هه‌زاران ده‌نكی به‌ڕوو، گوێز، بادام و نه‌مامی قه‌زوان له داوێنی چیا و زۆزانی ناوچه شاخاوییه‌كانی كوردستان چێندراوه.