به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز و له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه له شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، ژینگه‌دۆستانی شاره‌كانی كامیاران و ڕه‌وانسه‌ر نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوویان له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و دوو شاره‌دا چاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ژینگه‌پارێزان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی چرۆ له ڕه‌وانسه‌ر و لایه‌نگرانی سرووشت له كامیاران به شێوه‌یه‌كی به‌رین له هه‌ڵمه‌تی زاگرۆسانه به‌شدارییان كردووه و به ده‌یان نه‌مام و ده‌نكی به‌ڕوویان له چیاكانی ده‌ورووبه‌ری شاردا چاندووه. ژینگه‌پارێزان داوا له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن په‌یوه‌ست به‌و هه‌ڵمه‌ته ژینگه‌پارێزییه بن تا پێكه‌وه جوانی و سرووشتی كوردستان بپارێزین.