ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی شاری مهاباد به مه‌به‌ستی یارمه‌تی دانی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی ده‌ست كورتن و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین، هه‌ڵمه‌تێكی بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆراكیان له نێویاندا ده‌ستپێكردووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتییان، له‌م باروودۆخه هه‌ستیاره‌دا كه باری ئابووری خراپه و مه‌عیشه‌تی چینی كرێكار و هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه، هه‌روه‌ها شاره‌كانی ئێران بووه‌ته گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژبه ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی، یارمه‌تیدانی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی ڕووڵه‌كانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و ناناوه‌ری خێزانه‌كه له به‌ندی سهركوتگهرندایه ئه‌ركی مرۆڤانه‌یه.