ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچستان هه‌ڵمه‌تێكیان له ژێر ناوی گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له كه‌مپه‌كانی میله‌ك و غه‌دیر ده‌ستپێكرد.
پاش ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، حكوومه‌تی فاشیستی كۆماری ئیسلامی هه‌زاران په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ كه‌مپه‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه گواسته‌وه. دۆخی خراپی په‌نابه‌ران له نێو كه‌مپه‌كان كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگا و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی به‌دوای خۆیدا هێناوه و ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی به‌لووچ ئاو، خۆراك و كه‌لووپه‌لی بێهداشتیان بۆ په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی دابین كرد. به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران شارومه‌ندی به‌لووچ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا به‌شداربوون و چه‌ند تۆن یارمه‌تی مرۆییان به ده‌ست په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی دا گه‌یاندووه.