ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی شارستانی زابۆل هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له سنووری ئه‌و شاره ده‌ستپێكرد و خۆراك و ئاویان له نێو شارومه‌ندانی ئه‌و وڵاته بڵاو كرده‌وه.
به‌دوای ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، كۆماری ئیسلامی ده‌ستی داوه‌ته سنوورداشكردنی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی و به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، تا به ئه‌مڕۆ ٤٥٠ هه‌زار شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی دیپۆرت كراون. له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین ڕاپۆرت له سه‌ر دۆخی خراپی په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له سه‌ر سنووره‌كانی خۆراسان و سیستان و به‌لووچستان بڵاو كرایه‌وه و خه‌ڵكی به‌لووچ چه‌ندین تۆن یارمه‌تی مرۆییان له نێو په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته‌دا دابه‌ش كرد.