به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران فرۆشگاكانی شاروه‌ندیان به‌هۆی هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان بایكۆت كردووه و زیانێكی زۆریان به‌و ناوه‌نده بازه‌رگانیه گه‌یاندووه.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، به‌رپرسانی ئه‌و زه‌نجیره فرۆشگایانه به فه‌رمانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان كه‌سانی به‌سیجی و پاسدارایان له نێو فرۆشگا و له‌به‌رده‌م ده‌رگای چوونه‌ژووره‌وه داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری بگرن، هه‌روه‌ها چه‌ندین كارمه‌ندی ئه‌و ناوه‌نده به بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی یاسای حیجابی ئیجباری له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران وه‌كوو كاردانه‌ویه‌ك به‌رانبه‌ر به هه‌ڵسووكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رانی زه‌نجیره فرۆشگاكانی شاروه‌ند، بایكۆتیان خستۆته سه‌ریان و داوا له هاونیشتمانیانیش ده‌كه‌ن هیچ كه‌لووپه‌لێكیان لێ نه‌كڕن.