به‌پێی ئاماره‌كان، به‌هۆی گرانی و هه‌ڵاوسانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر نرخی سه‌به‌تی مه‌عیشه‌ت له ئێران بۆ ٥٠ ملیۆن تمه‌ن هه‌ڵكشاوه.
به پێی ئاماره حكوومه‌تیه‌كان، برینج و دانه‌وێڵه به ڕێژه‌ی ٥٠ تاكوو ٧٠ له سه‌د گران بووه، به‌دوای شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل، هه‌ر كیلۆ برینجی ئێرانی له ١٥٠ تا ١٨٠ هه‌زار تمه‌ن بۆ ٣٠٠ هه‌زار تمه‌ن به‌رزبووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها نرخی شیره‌مه‌نی به هه‌مان شێوه هه‌ڵكشاوه و نرخی سه‌به‌تی معیشه‌ت له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو كه ٢٨ ملیۆن تمه‌ن تۆمار كرابوو، ئێستا بۆ ٥٠ ملیۆن تمه‌ن هه‌ڵكشاوه.