ڕۆژی دووشەممە سندوقی جهمعیهتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە مێژە ئەفغانستان بەرزترین ڕێژەی مردنی دایکانی لە جیهاندا هەیە، لە حاڵێكدا دەتوانرێت بە چاودێری مامانە لێهاتووەکان ڕێگری لەم مردنانە بکرێت.
بهپێی ئامارهكانی تۆماركراو له نهتهوهیهكگرتووهكان، ئەفغانستان پێویستی خێرای بە ١٨ هەزار مامانی لێهاتوو هەیە و ئەگەر ئەم پێویستییە دابین نەکرێت، ژیانی زۆرێک لە ژنان دەکەوێتە مەترسییەوە. هەروەها لە 25ی پووشپەڕ، یونیسێف لە ئەفغانستان ڕایگەیاند کە سێی لهسهر یهكی ژنانی دووگیان لە ئەفغانستان لە دەرەوەی دامەزراوە تەندروستیەکان منداڵیان دەبێ. مانگی یەکی ساڵی ڕابردووش، ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندبوو كه هەر دوو کاتژمێر دایکێک لە کاتی منداڵهێناندا دەمرێت.