کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڵكشانی ئاماری قوربانیانی زریانی هێلێن له‌ ئه‌مریكا

هه‌ڵكشانی ئاماری قوربانیانی زریانی هێلێن له‌ ئه‌مریكا 3

به‌ پێی ڕاپورتی میدیاكانی ئامریكا، له‌ زریانی هێلێن دا به‌ لانیكه‌م ٢٠٠ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕێژه‌ی قوربانیان به‌رز بێته‌وه‌.

زریانی هێلێن له‌ دوای زریانی كاترین، دۆۆهه‌مین گه‌رده‌لوولی گه‌وره‌ی ئامریكا له‌ ٥٠ ساڵی ڕابردوودا بووه‌. له‌و ڕووداوه‌ سرووشتیه‌ دا تا به‌ ئه‌مڕۆ ٢٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٦٠٠ كه‌س بێسه‌روشوێن بوون. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی ئه‌مریكا، هه‌ندێك له‌ ئه‌یاله‌ته‌كان هێشتا یارمه‌تی پێویستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و هێزه‌كانی فریاگوزاری خێرا و ئاگركوژێنه‌وه‌ سه‌ردانی زۆر شوێنیان نه‌كردووه‌، به‌و بۆنه‌وه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ڕێژه‌ی قوربانیان به‌رز بێته‌وه‌.