کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڵكشانی ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌عده‌ن له‌ ته‌به‌س

هه‌ڵكشانی ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌عده‌ن له‌ ته‌به‌س 1

بەپێی دوایین زانیارییه‌كان، ژمارەی کوژراوانی ڕووداوی تەقینەوە لە یەکێک لە کانەکانی به‌ردی خەڵوزی تەبه‌س گەیشتووەتە ٥٢ کەس.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی تەقینەوەی گازی میتان لە ٢ بلۆکی بی و سی کانگای تەبه‌س، ٥٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ١٧ كرێكاری دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. شایانی باسه‌ كه‌ به‌رپرسانی ڕژیم و شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌ت له‌ دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بۆ كرێكاران خۆ ده‌بوێرن و كاتێك ڕووداوی دڵته‌زێنی وه‌ها ڕوو ئه‌دات خۆیان له‌ ئاست كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانیان به‌رپرسیار نازانن و ته‌نیا بیر له‌ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی زۆرتر ده‌كه‌ن.