به‌پێی ڕاپۆرتی دادبان، كارمه‌ندانی دادسه‌رای ناحیه‌ی یه‌كی تاران له جیاتی دادپه‌روه‌ری، ئه‌و ناوه‌نده قه‌زاییه‌یان كردووه به شوێنی بێڕێزی كردن، سووكایه‌تی و توندووتیژی دژ به به‌ندكراوان.
به‌پێی زانیارییه‌كان، قازی عه‌لیزاده و جێنشینه‌كه‌ی به ناوی خاتوو محه‌ممه‌دی وێڕای بێڕێزی كردن به به‌ندكراوان، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیان له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان كردووه. هه‌روه‌ها مه‌ئموورانی نێو دادسه‌را له ئامپولێكی نه‌ناسراو بۆ بێده‌نگكردنی به‌ندكراوان كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه و هه‌ر به‌ندكراوێك كه ئه‌و ده‌رمانه‌ی وه‌رگرتووه، تووشی شۆكی ده‌روونی و جه‌سته‌یی بووه.