له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، “عه‌لی به‌حره‌ینی” باڵوێز و نوێنەری دایمی کۆماری ئیسلامی لە ڕێكخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، وەکوو سەرۆکی کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی لە شۆرای مافەکانی مرۆڤی ئەو ڕێكخراوەیە، هەڵبژێردرا.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ڕژیم له حاڵێكدایه كه کۆماری جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی له‌پێش چاوی جیهان زیاتر لە ٦٠٠ کەسی له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردوودا کوشت، سه‌دان كه‌سی کەمئەندام و دەیان کەسی ئێعدام و ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر سه‌دان به‌ندكراو به‌ڵام شۆڕشی “ژن ژیان ئازادی” گه‌رمتر له جاران درێژه‌ی هه‌یه. به‌ربژێربوونی ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ڕژیم ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌رپرسانی هه‌ندێك له وڵاتان ئه‌و هه‌نگاوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان مایه‌ی شه‌رمی مرۆڤایه‌تی زانی.