کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڵبژاردنی مامۆستایه‌كی ڕیازی كورد وه‌كوو باشترین زانای جیهان

هه‌ڵبژاردنی مامۆستایه‌كی ڕیازی كورد وه‌كوو باشترین زانای جیهان 4

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆچه‌ر بیركار، مامۆستای ڕیازی له‌ زانكۆی كه‌مبریجی به‌ریتانیا له‌لایه‌ن گۆڤاری “پراسپێكت” وه‌كوو باشترین مامۆستای زانكۆ له‌ ساڵی ٢٠٢٤ هه‌ڵبژێردرا.

گۆڤاری پراسپێكت هه‌موو ساڵێك چاوێك به‌سه‌ر توێژینه‌وی بیرمه‌ندانی جیهان ده‌خشێنێت و ئه‌مساڵ ئه‌و گۆڤاره‌، مامۆستا كۆچه‌ر بیركاری وه‌كوو باشتری بیرمه‌ندی ساڵ له‌ نێو ٥٠ مامۆستای گه‌وره‌ی جیهان ده‌ستنیشان كردووه‌. كۆچه‌ر بیركار له‌ ساڵی ٢٠١٨ی زاینیش دا میداڵیای فیڵدز كه‌ به‌ نۆبێلی ڕیازی ناسراوه‌ و هه‌ر چوار ساڵ پێشكه‌ش به‌ گه‌نجانی بیرمه‌ندی ڕیازی ده‌كرێتی وه‌رگرتبوو.