به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ڕۆژانی ڕابردوودا، به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی “له‌یلا دڵپه‌سه‌ند” گوشارێكی زۆریان هێناوه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی.
“له‌یلا دڵپه‌سه‌ند” چالاكی مه‌ده‌نی، په‌یڕه‌وی ئایینی یارسان و دانیشتووی هه‌رێمی كوردستان، له ڕۆژانی ڕابردوودا له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه كه پێویسته كۆتایی به چالاكییه‌كانی دژ به ئه‌و ڕژیمه بێنێت و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌كه‌ی باره‌ها له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ كراوه. ئه‌وچالاكوانه كه پێشووتر له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ندكرابوو، به هۆی چالاكییه‌كانی له بواری مافی ژنان و هه‌روه‌ها پێدانی زانیاری سه‌باره‌ت به كۆڵبه‌ران و پێشێلكردنی مافی هاووڵاتیان به میدیاكان، له لایه‌ن ڕژیمه‌وه گوشارێكی زۆر خرا سه‌ری و ناچار به وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری سیاسی له هه‌رێمی كوردستان بوو.
