کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌ڕه‌شه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ هاووڵاتیان له‌ پارێزگای ئیلام

هه‌ڕه‌شه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ هاووڵاتیان له‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پاش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ چه‌ند ناوچه‌ی پارێزگای ئیلام، ده‌یان هاووڵاتی له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌ و هه‌روه‌ها هاووڵاتیێكی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. هاووڵاتیێك به‌ ناسناوی “فه‌رزاد عه‌بدی” خه‌ڵكی گوندی پاڵه‌، پاش به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ شاری دێلۆران، له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌ توندوتیژیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراوه‌. هه‌روه‌ها ده‌یان هاووڵاتی دیكه‌ به‌ هۆی به‌شداری كردنیان له‌ مه‌راسمی نه‌ورۆزی “ده‌ڕه‌شار”، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه‌ بانگهێشت، لێپرسینه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه‌.