ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، به‌رپرسانی باڵای ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، هوشداری توندیان به به‌رپرسانی قوتابخانه‌كان دا كه به‌شداری له مانگرتنی هاووڵاتییان له چله‌مین ڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ناڕازیاندا نه‌كه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، به به‌رپرسانی قوتابخانه‌كان ڕاگه‌یندراوه كه به‌شداری له مانگرتنی گشتی قوتابخانه‌كان و زانكۆكان، یان ته‌نانه‌ت ڕێگه خۆشكردن بۆ به‌ڕێوه‌چوونی، ده‌بێته هۆی ساز كردنی دۆسیه‌ی قه‌زایی بۆ به‌رپرسانی قوتابخانه‌كان یان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. هاوكات پێیان ڕاگه‌یندراوه كه له‌گه‌ڵ به‌شداربووانی مانگرتنه‌كه‌دا وه‌كوو “دوژمن” چاویان لێ ده‌كرێت و پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌كی به‌شداری مانگرتنه‌كه نه‌بن.
