به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم له ڕێگه‌ی ناردنی كورته‌نامه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا كردووه.
دایكانی دادخواز ڕایانگه‌یاندووه كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و ناردنی كورته‌نامه‌وه حه‌قێقه‌ت بخنكێنێت، به‌ڵام دایكانی شۆڕش ناترسن و بێده‌نگ نابن. ڕۆڵه‌كانمان بۆ ئازادی گیانیان به‌خت كردووه و بوێری و ئازایه‌تییان به‌دوای خۆیان دا به‌جێهێشتووه. شایانی باسه كه ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه‌یان له دایكانی دادخواز كردووه كه ئه‌گه‌ر به‌دوای ماڵپه‌ڕه‌كانی سه‌ر به گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم دا بكه‌ون، ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه.