ڕۆژی ڕابردوو خۆشكی “ئه‌بولفه‌زل ئادینه زاده” به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به چه‌ك له سه‌ر گڵكۆی براكه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان له باوكی كردووه.
“ئه‌بولفه‌زل ئادینه زاده” لاوی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌شهه‌د، ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌زبه‌ر ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی گیانی له ده‌ستدا. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه ڕێكه‌وتی ١٧ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنه پێشه‌وه‌ی ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی ئه‌و قاره‌مانه، هه‌وڵی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێكیان به مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له یادی ئه‌و ئازیزه دا،به‌ڵام هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كه‌یان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دانانی خاڵی پشكنین ومیلیتاریزه كردنی ئه‌و شوێنه، نه‌ك ته‌نیا ئیزنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه‌یان نه‌دا، به‌ڵكوو به چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان له باوكی دادخوازی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كردووه.
