کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە بەڕێوەبەرانی کاناڵە تێلێگرامییەکانی بانه‌

هه‌ڕه‌شه‌ی ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە بەڕێوەبەرانی کاناڵە تێلێگرامییەکانی

پاش بڵاوبوونەوەی فیلمی بە خاکسپاردنی “ئاراس محەممەدپوور”، کۆڵبەری خه‌ڵكی شاری سەردەشت لە کاناڵە تێلێگرامییەکانی شاری بانە، ناوەندە ئەمنییەکان، هەڕەشەی داخرانی ئەو کاناڵانەی به‌هۆی ڕووماڵكردنی هەواڵی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەو کاناڵانە پەیوەندییان گرتووە و هەڕەشیان لێکردوون کە لە هەر جۆڕە هەواڵی ڕووماڵکردنی پەیوەندییدار بە کۆڵبەران، خۆیان ببوێرن. هه‌روه‌ها پۆلیسی فەتای شاری بانەش بە ناردنی دەقێک بۆ بەڕێوەبەرانی کاناڵە تێلێگرامییەکان پێیانی ڕاگەیاندووە كه‌ لە بڵاوکردنەوەی هەر جۆرە هەواڵێکی پەیوەندیدار بە کۆڵبەر، خۆ ببوێرن و پۆسته‌كانی پەیوەندییدار بە کۆڵبەران، بسڕنەوه‌.